ناوی ته‌واوم حسه‌ینی کوڕی وه‌ست عارفی کوڕی مه‌لا عه‌بولڕه‌حمانی کوڕی محه‌مه‌د ءئاغای کوڕی ئیسماعیل ئاغایه. باپیره‌گه‌وره‌م دوای دامه‌زراندنی سلێمانی، له (قه‌ڵا چوالان)ه وه هاتۆته ناو شاره‌وه. دایکم حه‌بیبه‌ی کچی مه‌لا ئه‌حمه‌دی کوڕی مه‌لا محه‌مه‌دی ناسراو به (مه‌لا چایچی) ی کوڕی مه‌لا غه‌فووی کوڕی مه‌لا مسته‌فایه، که باپیره گه‌وره‌ی ئه‌ملاشم دوای دامه‌زراندنی سلێمانی، له (قه‌ڵاچوالانه)ه‌وه هاتۆته ناو شاره‌وه. ناوبانگی مه‌لا چاییه‌که له‌وه‌وه هاتووه، که یه‌که‌م که‌س بووه له ڕێی ئێرانه‌وه که بۆ بازرگانی هاتوچۆی کردوه، چای هێناوه‌ته سلێمانییه‌وه و، خه‌ڵکه‌که‌ی به خواردنه‌وه‌ی ئاشنا کردوه.